AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٦ ٠٨:٥٠

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

کرماشان شاری داهێنەری خۆراک/ ڕۆژاوای ئێران بەهەشتی گەشتیاران

کرماشان شاری داهێنەری خۆراک/ ڕۆژاوای ئێران بەهەشتی گەشتیاران

خەڵکی کرماشان لە ڕۆژانی جێژن و سەری ساڵی نوێدا بە شیرینی و نانی تایبەتی خۆماڵی میوانداریی گەشتیاران دەکەن و تامی تایبەتی شیرینییەکانی کرماشان لە بیری میوانەکاندا هەمیشەیی دەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەورۆز وەکوو جێژنێکی کۆن لە سەرجەم آرەکانی ئێران ڕێوڕەسمی تایبەتی خۆی هەیە و هەر شارێک بە شێوەی خۆی لە میوانەکانیان میوانداری دەکەن.

خەڵکی کرماشانیش وەکوو شاری داهێنەری خۆراک لە ڕۆژانی نەورۆزدا لە پاڵ چێشت و خۆراکە خۆشەکانیاندا، چەندین جۆر شیرینی تایبەتیش دروست دەکەن و بە ئەوە میوانداری لە میوانەکانیان دەکەن.

شیرینییەکانی کرماشان زۆر تایبەت و بەتامن و دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر نانی برێنجی، شیرینی کاک، برساق، شیرینی بژی و شیرینی شەکەری و نان خورمانن و نخۆدی.

نانی برێنجی سەوقاتی تایبەتی کرماشان

نانی برێنجی بەناوبابگترین شیرینی کرماشانە کە لە کەرە یان ڕۆنی کرماشانی، گوڵاو، زەعفەران، ئاردی برێنج، تۆمی خورفە، شەکەر و سیاوڵە دروست دەکرێت.

شیرینی کاک

ئەو شیرینەش کە هەر تایبەتی کرماشانە لە هەویری ناسکی وەرەقەیی دروست دەکرێت. ئەو شیرینیە کە ئاردی گەنم، شەکەر، هێلکە، دارچین، ڕۆن، هیل، پستەی هاڕدراو، نارگیلی هاڕدراو، بادامی هاڕدراو و ئاو چێ دەکرێت.

بژی

جۆرێک نانە کە هەویرەکەی لە شیر، ڕۆنی حەیوانی، ڕازیانە، زیرە، شەکەر و ئارد چێ دەکەن و و دواتر لە ناو ڕۆندا سووری دەکەنەوە.

شیرینی شەکەری

شیرینی شەکەری یان نان شەکەری یەکێک لە بەتامترین خواردنەکانی کرماشانە کە لە شەکەر، ڕۆن ، خوێ، وانیل، ئارد و هێلکە چێ دەکرێت.

نان خورمایی

خانمانی کرماشانی بە خورما، ئاردی گەنم، مست، بیکینگ پوودر، گوڵاو، کەرە، گوێز و زەردێنەی هێلکە ئەو شیرینیە چێ دەکەن .

برساق

ئەوەش جورێک نانە کە لە پارێزگاکانی کوردستان و لوڕستانیش چێ دەکرێت. ئەو نانە لە ڕۆنی حەیوانی، خوێ، زەردەچێوە، شیر، شەکەرە، هێلکە و ئارد دروست دەکرێت و زیاتر لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ بەربانگ دەیخۆن.

کەلانە

ئەو جۆرە نانە لەوانیە زیاتر بە ناوی کوردستانەوە ناسرابێت بەڵام کەلانە نانی خۆجەیی کرماشانیشە و ئارد، شەکەر، ڕۆنی ئاوەکی، پیازچە یان کنیواڵ و پیچک چێ دەکرێت و دواتر بە ڕۆن یان کەرەی حەیوانی چەور دەکرێت و بە دۆی ترش یان دۆخواوە دەخریت.

نانی ساجی

ئەو نانەش بە ئارد، ئاو و خوێ هەویرەکەی چێ دەکەن و دواتر زۆر ناسکی دەکەنەوە و لە سەر ساجی دەدەن .

چەنگالی

کاتێک کە نانی ساجی ئامادە دەبێت و وردی دەکەن و لەگەڵ ڕۆنی حەیوانی تێکەڵی دەکەن و سووری دەکەنەوە و دواتر لە ناو شەکەرئاو و زەعفەرانی دەکەن و جا دەیخۆن.

News ID 45470

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha